بنەماڵەی حەموودی ڕیاز 135 ملیۆن دیناریان وەرگرت
بە 135 ملیۆن دینار سوڵحیان کرد؛ ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر بە سوڵحی عەشایەری کۆتایی پێ هێندرا
سوڵحی عه‌شایه‌ری كۆتایی به ڕووداوی به‌نزینخانه‌كه‌ی هه‌ولێر هێنا و 135 ملیۆن دینار درا به بنه‌ماڵه‌ی حه‌موودی ڕیاز
هه‌ر یه‌كه له بنه‌ماڵه‌ی حه‌موودی ڕیاز و بنه‌ماڵه‌ی تاوانباری ڕووداوی كوشتنی به‌نزینخانه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی سوڵحی عه‌شایه‌ری كۆتاییان به كێشه‌كه‌یان هێنا و به بڕی 135 ملیۆن دینار سوڵحییان كرد.
دوێنێ له به‌غدا به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی حه‌موودی ڕیاز و به نێوه‌ندگیری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به بڕی 135 ملیۆن دینار سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی ناودارترین پاڵه‌وانی له‌شجوانی عێراقی و كارمه‌ندی یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كرا و كۆتایی به ترازانی په‌یوه‌ندی نێوان كورد و عه‌ره‌ب هێندرا.
ئەبو موشرق، سەرۆک عه‌شیره‌تی بەنی کلابه و وه‌ك شێخی عه‌ره‌به‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له په‌یامی ئاشته‌واییدا به نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی حه‌موودی ڕیاز گووتی: سڵاو و ڕێزمان بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه و كورد و عه‌ره‌ب بران، ئه‌م تاوانه په‌یوه‌ندی به برا كورده‌كانمانه‌وه نییه و ته‌نیا په‌یوه‌ندی به خودی بكوژه‌وه هه‌یه.
له‌باره‌ی سوڵحه‌كه‌وه باوكی حه‌موودی ڕیاز، پاڵه‌وانی له‌شجوانی عێراق ده‌ڵێت: "بكوژ نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستانی نه‌كردووه، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی خودی خۆی كردووه و گه‌لی كورد و عه‌ره‌بیش برای یه‌كترین"
شێخ جاسم محه‌ممه‌د، كه مامی یه‌كێكه له كوژراوه‌كان دوای سوڵح و ئاشته‌وایی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی به‌رز نرخاند و ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك چۆن به‌رپرسی كورده به‌رپرسی عه‌ره‌بیشه، سوپاسی ده‌كه‌ین و فیتنه‌كه‌ش كۆتایی هات و ئێمه خوێنه‌كه‌مان وه‌رگرته‌وه.
ئێواره‌ی 6ی ئابی ئه‌مساڵ، له یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕژانی به‌نزین ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان كارمه‌ندێكی به‌نزینخانه‌كه و شۆفێرێكی عه‌ره‌ب دروست بوو و له ئه‌نجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه و سه‌رنشینه‌كه‌ی به گولله‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و كارمه‌نده كوژران و گولله‌یه‌كی وێڵیش كۆتایی به ژیانی كرێكارێكی كورد هێنا، ڕووداوه‌كه هێنده كاره‌سات و شۆكهێنه‌ر بوو، كه نیگه‌رانی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و عێراقی لێ كه‌وته‌وه.