پایتەخت

پارتی و یەکێتی لەسەر چی کۆبوونەوە و کێ بەشدارە؟ 

پارتی و یەکێتی لەسەر چی کۆبوونەوە و کێ بەشدارە؟ 
کورتە

ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە پیرمام لەسەر چەند پرسێکی گرینگ کۆدەبنەوە

بۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوەی هەردوو شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی بەڕێوەدەچێت و شاندی یەکێتی گەیشتوونەتە پیرمام. 

ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی یەكێتی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتوو لە بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە پیرمام و لەگەڵ سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، هۆشیار زێباری و پشتیوان سادق کۆدەبنەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستەکان لە نێوان یەکێتی و پارتیدا دەبێت، کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا جارێکی دیکە و لە ئاستی باڵادا کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستاندا بەڕێوەچوو.

30 ئەیلوول 2025 15:08 107
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025