مووچەی مانگی 7 گەیشت

بڕی 956 ملیار دینار وەک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نێردرا
تەمویلی مووچەی مانگی 7 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و دەسی بە دابەشکردنی دەکرێت
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 7 ڕادەگەیەنرێت و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، دوێنێش دووشەممە، هەژماری من" ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی مووچە، تەنیا بە 3 ڕۆژ تەواوی مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکەن.