پایتەخت

مووچەی مانگی 7 دەنێردرێت

مووچەی مانگی 7 دەنێردرێت
کورتە

ئەمڕۆ تەیف سامی واژۆ لەسەر نووسراوی مووچەی مانگی 7 دەکات و ڕاستەوخۆ 950 ملیار دینار دەخرێتە سەر سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم

وا بڕیارە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 7 بکات و دواتر ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی 7 بنێردێت.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق، لە دوێنێ دووشەممەوە لە وەزارەتەکە دەست بە ئامادەکردنی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 7 کراوە، کە بڕەکەی نزیکەی 950 ملیار دینارە و ئێستا لەلای تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە و هەر کاتێک واژۆ لەسەر نووسراوەکە بکات، مووچە دەنێردرێت.

هاوکات لەگەڵ واژۆکردنی نووسراوی خەرجکردنی مووچە، نووسراوەکە ئاڕاستەی بەشی ژمێرکاریی دەکرێت و دواتر ڕەوانەی بانکی ناوەندی دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بە نووسراوێک وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق بداتەوە، پێش کۆتایی هاتنی دەوامیش بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاریی لە ڕێگەی 7 نووسراوی جیا، ئاگادارکردنەوە بۆ لقی هەولێر بانکی ناوەندی بکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پێش کۆتایی هاتنی دەوام پارە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی "هەژماری من"ـیش لە دوێنێوە ڕایگەیاندووە، کە تەنیا بە 3 ڕۆژ تەواوی مووچەی مانگی 7 دابەش دەکەن.

30 ئەیلوول 2025 09:25 63
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025