نێچیرڤان بارزانی کارتی هەژماری منی وەرگرت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە تیمی هەژماری من
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بانکییەکەی بۆ تەواوکردنی خۆتۆمار کردن لە پڕۆژەی هەژماری من پێشوازی لە تیمی پڕۆژەکە کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە پڕۆژەی هەژماری من بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێشوازی کرد لە تیمی هەژماری من، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتە بانکیەکەیان و تەواوکردنی خۆتۆمارکردنیان لە پڕۆژەکە.
تیمەکە لە شیلان دۆسکی، بەرپرسی پڕۆژە تایبەتەکان لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران، بە یاوەری ئاراس سەڵاح، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من، پێکهاتبوون.
پڕۆژەی هەژماری من دووپاتیکردەوە، لە دیدارەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەی هەژماری من دووپاتکردەوە و ستایشی ئەو تیمە لاوەی کرد کە پڕۆژەکە بەڕێوە دەبەن.
پڕۆژەی هەژماری من، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە بانکیکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆران، و تاکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری لە پڕۆژەکەدا تۆمارکراون.