پایتەخت

برای ئەکبەر حاجی ڕۆستەم خۆی ڕادەست کرد

برای ئەکبەر حاجی ڕۆستەم خۆی ڕادەست کرد
کورتە

برای ئەکبەر حاجی ڕۆستەم خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

برای ئەکبەر حاجی ڕۆستەم دوای ئەوەی دوو هاووڵاتیی بەڕەگەز عەرەب دەکوژێت، خۆی ڕادەستی پۆلیسی هەولێر دەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، بۆ رای گشتی و هاووڵاتییان ڕای دەگەیەنین کە تۆمەتبار جمهور ڕۆستەم محەممەد لەدایکبووی ساڵی 1964 خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد.

 

بەگووتەی پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبار فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو له رووداوی کوشتنی دوو هاوولاتى له شارۆچکەی کفری لە رێکەوتی 24ـی 9ـی 2025.

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا ناوبراو بە بڕیاری داوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە.

 

ماوەی هەفتەیەکە ئەکبەر حاجی ڕۆستەم لەلایەن کەسێکی بە ڕەگەز عەرەب لەسەر بابەتی وەرگرتنی پارە کوژرا، دواجار  تۆمەتبار لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرا.

29 ئەیلوول 2025 20:49 253
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025