پایتەخت

تەنیا یەک ڕۆژ دەرفەت ماوە بۆ قوتابییان

تەنیا یەک ڕۆژ دەرفەت ماوە بۆ قوتابییان
کورتە

سبـەى سێشـەممە کۆتا دەرفەتە بۆ پڕکردنەوەى زانکۆلاین

وەزارەتی خوێندنی باڵا دوا وادەی پڕکردنەوەی سیستەمی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاگەیەندرا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەوانەى تاکو ئێستا زانکۆلاینیان پـڕنەکردۆتەوە سبـەى سێشـەممە کۆتا دەرفەتە بۆ پڕکردنەوەى زانکۆلاین.

 

لە ڕۆژی 23ـی 9ـی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری قوتابییانی دەرچووی پۆلی 12ـی ئامادەیی کردەوە کە بۆ ماوەی 8 ڕۆژ فۆڕمی زانکۆ لاین بەردەست دەبێت.

 

سیستەمى زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی قوتابییان بە شێوەی ئۆنلاین بە دابینکردنی کورسی ( پاراڕێڵ و ئێواران) بۆ سەرجەم بەشە زانستی و وێژەییەکان.

29 ئەیلوول 2025 19:33 54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025