وادەی کردنەوەی دوو سایدی گۆمەسپان بۆ سماقوڵی ئاشکراکرا

بەم نزیکانە دوو سایدی گۆمەسپان بۆ سماقوڵی دەکرێتەوە و کارکردن لە ڕێگەکە بەردەوامە
پڕۆژەی دوو سایدی گۆمەسپان بۆ سماقوڵی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجیەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وادەی کردنەوەی ڕێگەکە بەرەو ڕووی شۆفێران ئاشکرا دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دوو سایدی گۆمەسپان بۆ سماقوڵی کە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووریی دەکرێتەوە.
جەختی لەوەکردەوە، پڕۆژەکە لە سنووری پارێزگای هەولێر بە گووژمەی 210 ملیار دینارە و لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
بەگووتەی پارێزگای هەولێر، لە ئێستادا كاركردن لە پڕۆژەكە بە چڕی بەردەوامە و بەشێكی درێژییەكەی 22 كیلۆمەترە.
وادەی کردنەوەی بەشێکی دووسایدەکە ئاشکرا دەکات، پڕۆژەکە لە مەفرەقی گۆمەسپانی دەست پێ دەكات تەواوە بووە، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بكرێتەوە.