یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 772 هەزار دینارە

لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لەم هەفتەیەدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە 3800 دۆلار.
لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان بەهای زێڕ دووبارە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان لەم هەفتەیەدا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە 3800 دۆلار، ئەمەش بەرزترین نرخە لە مێژووی ئەم کانزایەدا.
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار، کە ئەمڕۆ بەڕێژەی 0.2٪ دابەزی و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی دەگەڕێتەوە، نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بەڕێژەی 0.3٪ بەرزبووەوە و بە 3818 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەگوێرەی راپرسییەکان بازرگانان چانسی کەمکردنەوەیەکی دیکەی سوودی بانکییان لە مانگی 10 بە 90٪ پێشبینی کردووە و 65٪ـیش چانسی کەمکردنەوەی زیاتریان لە مانگی 12 دا داناوە.
هاوکات نرخی فرۆشتنی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
عەیار 18 بە 661 هەزار دینارە
عەیار 21 بە 772 هەزار دینارە
عەیار 24 بە 882 هەزار دینارە