مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرینگ کۆدەبێتەوە

لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە کوردستان و عێراق و پێکهێنانی حکومەت مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە
بۆ تاوتوێ کردنی ناوەڕۆکی دوایین کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، لە پیرمام مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە و تێیدا لە بارەی دۆخی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پرسی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا.
جگە لەمانەش، دیدارەکەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت و گفتوگۆ لەبارەی کۆبوونەوە و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە 27-9-2025، سەرۆک بارزانی، بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرد.
دوێنێ یەکشەممەش، 28-9-2025، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوویەوە.