دەنگۆی هەوڵی تـیرۆرکردنی سەدر دۆخی بەسرەی شێواند

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگی هەوڵی تیرۆرکردنی موقتەدا سەدر دۆخی ئەمنی بەسرە شڵەژا
لە دوێنێ شەوەوە هێزێکی چەکداری سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر ڕژاوەنەتە سەر شەقامەکان و دۆخی ئەمنی بەسرە شڵەژاوە.
میدیاکارێک بەناوی (عەلی فازڵ) لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنی باسی لە هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە بەسرە کرد، گوایە بە درۆن دەکرێتە ئامانج، هاوکات "یاسر مالیکی"ـی پەرلەمانتاری بۆ ئەنجامدانی ئەو هەوڵە تۆمەتبار کرد.
دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیانە، هێزێکی چەکداری سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر و لایەنگرانی بە چەکی سووک و مامناوەند ڕژاوەنەتە سەر شەقامەکانی بەسرە و پشێوەی کەوتە ناوچەکە.
لەلایەن خۆیەوە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی کردەوە کە ئەم تۆمەتانە "هەوڵێکن بۆ دروستکردنی فیتنەیەکی نوێ" بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری وڵات و کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ و بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری بە سەرکردەکان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دا، لە ئەگەری هەر جوڵەیەکدا ئەوا هێرشیان دەکرێتە سەر، درەنگانی شەوی ڕابردووش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "بهمزووانه ڕووداوێكی زۆر گهوره و نائاسایی له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست ڕوودهدات و ئامانجەکەمان بەدەست دەهێنین."