لقی دارەکانتان ببڕنەوە

کارەبای هەڵەبجە بۆ هاووڵاتییان: لقی دارەکانتان ببڕنەوە
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە لە بڕینی لقی دارەکانیان و هۆکاری داواکەشی رووندەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەکەین هەر ماڵێك لقی درەختەکانیان چۆتە نێو هێڵەکانی کارەباوە داوایان لێدەکەین لقەکانیان ببڕنەوە.
بەگووتەی کارەبای هەڵەبجە هۆکاری بڕینی لقی دارەکان دەخاتەڕوو، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی بڕانی کارەبا و زیان گەیاندن بە قاطع و محاویلەکان.