پایتەخت

کارمەندانی تایبەت زەوی وەردەگرن

کارمەندانی تایبەت زەوی وەردەگرن
کورتە

لەمەودوا دابەشکردنی زەوی تەنیا فەرمانبەرانی حکومی ناگرێتەوە

لەمەودوا دابەشکردنی زەوی تەنیا فەرمانبەرانی حکومی ناگرێتەوە، بەڵکو کارمەندانی کەرتی تایبەت سودمەند دەبن و دەبنە خاوەنی زەوی.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە مەراسیمی تیروپشک بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکرای دەکات، حکومەت ناوچەی نیشتەجێبونی نوێی وەک شاری عەلی وەردی لە نەهرەوان دروستكردوە، کە زیاتر لە 100 هەزار یەکەی نیشتەجێبون لەخۆدەگرێت.

 

بەگووتەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە موژدە دەدرێتە کارمەندانی کەرتی تایبەت، 108 هەزار پارچە زەوی بەسەر کارمەندانی وەزارەتی بەرگریدا دابەشکراوە، لەمەودوا دابەشکردنی زەوی تەنیا فەرمانبەرانی حکومی ناگرێتەوە، بەڵکو کارمەندانی کەرتی تایبەت و خانەنشینانیش لێی سودمەند دەبن.

 

لە درێژەی قسەکانیدا هاتووە، کار لەسەر دیزاینکردنی هێڵی شەمەندەفەر دەکرێت بۆ بەستنەوەی نەهرەوان بە شەقامی فەڵەستین لە بەغدا، بەمبەستی ئاسانکاریی هاتوچۆی هاووڵاتییان.

 

28 ئەیلوول 2025 22:45 157
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025