بەهۆی هەڕەشەوە ئاسۆ فەرەیدوون بەفەرمی وازی لە یەکێتی هێنا

ئاسۆ فەرەیدوون ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بەفەرمی وازی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هێنا
بەهۆی پۆستێک لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار ئاسۆ فەرەیدوون هەڕەشەی کوشتنی لەسەرە و بەم هۆیەوە وازهێنانی خۆی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیاندووە.
بەگوێرەی زانیاری تایبەتی پایتەخت میدیا، د. ئاسۆ فەرەیدوون، ئەندامی پەرلەمان عێراق پارێزگاری پێشووی سلێمانی بەفەرمی و بەهۆی هەڕەشەی کوشتن لەسەری نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕادەستکردووە.
لە ڕۆژی 1ـی 9ـی 2025، د.ئاسۆ فەرەیدوون لە بلاتفۆڕمی فەسیبووک لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار داوا ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات و تیاییدا هاتووە، خەڵك و شاری سلێمانی ئاشت بكەنەوەو گرنگی بەو نیگەرانییەی خەڵكەكەی بدەن.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، رێگە بدەن بە پارێزەرانی تۆمەتبارانی لالەزار کە بیانبینن و بەرگری یاسایان لێبکەن و دادگایی كردن لەو كەیسانە ئاشكرابن و یاسا سەروەر بێت.
بەگوێرەی زانیاری تایبەتی پایتەخت میدیا، ئاسۆ فەرەیدوون لەدوای ئەم پۆستەوە چووەتە بەریتانیا و جارێکی دیکە ناگەرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.