خواردنەوە لە بەردەم شەلالەکان قەدەغەکرا

لە پێناو بەرژەوەندی خێزانەکان بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی خواردنەوە کهولییەکان
لە پێناو بەرژەوەندی خێزانەکان بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی خواردنەوە کهولییەکان لەبەردەم شەلالەکان و قائیمقامیەتی دەربەندیخان لەسەر بڕیارەکە ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لەدوای داواکاری ژینگە پارێزان و هاووڵاتییان و بەبڕیاری لێژنەی ئەمنی و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری دەربەندیخان بڕیادرا بەقەدەغە کردنی خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم شەلالەکان.
سلێمان محەممەد قائیمقامی دەربەندیخان هۆکاری بڕیارەکە ئاشکرا دەکات، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەوپێیەی ئەو جێگەیە موڵکی گشتییە و لە پێناو بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەلایەن هاووڵاتییان و خێزانەکانەوە ئەو بڕیارە دراوە.
جێگەی باسە، هێمای قەدەغەکردنی ماددە کهولییەکان و زبڵدان تایبەت بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەو جێگەیە دادەنرێت.
قائیمقامی دەربەندیخان جەختی لەوەشکردەوە، بە هیواین هەموو لایەک پابەند بن بە پاراستنی ژینگەو برەودانی گەشت و گوزار لە شارەکەمان، وە بە پێچەوانەشەوە هەر کەس سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.