سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی مام عەلی دەرچوو

دوای نزیکەی 5 مانگ لە کوژرانی هاووڵاتییەکی کەرکووک ئەمڕۆ دادگە بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەر بکوژەکەدا سەپاند
بە بڕیاری دادگەی کەرکووک بکوژی هاووڵاتییەکی پارێزگاکە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگەی کەرکووک سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژی مام عەلی، شۆفێرێکی تاکسی لە کەرکووک دەرکرد، کە بە ئامانجی دزین و فرۆشتنەوەی ئۆتۆمبێلی قوربانییەکە، ئەم تاوانەی ئەنجام دابوو.
ڕووداوەکە بەم شێوەیە بوو، لە 2-5-2025، تەری مام عەلی، شۆفێری تاکسی لە نێو خانوویەکی کەلاوە لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک دۆزرایەوە، دوا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانرا بکوژ دەست گیر بکرێت و دان بە تاوانەکەیدا بنێت.
دوای چەند ڕۆژێک لەم ڕووداوە، هێزێکی پۆلیسی رەحیماوا و هێزێکی ئاسایشی کەرکووک لە سلێمانی تۆمەتباری دووەمیان لەکوشتنی مام عەلی دەستگیرکردل کە هاوکاری بکوژ بووە و هەوڵیان داوە بەیەکەوە ئۆتۆمبێلەکەی بفرۆشن.