شاسوار عەبدولواحید ئەشکەنجە دراوە

هێزێکی یەکێتی لەنێو دادگە ئەشکەنجەی شاسوار عەبدولواحیدیان دا
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە نێو دادگە لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە ئەشکەنجە دراوە.
لەدوای دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ژمارەیەک کەس سکاڵای دیکەیان لەسەر بەرزکردووە و ئەمڕۆ ئامادەی دانیشتنی دادگە بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەبێ ئەوەی پارێزەرەکانی ئاگاداربکرێنەوە، لە کەیسێکی تردا بە کەلەپچەکراوی برایەوە دادگەی سلێمانی.
ئەوەش هاتووە، هێزێکی زۆری ئەمنی دەوریان دا؛ هەر ئەمڕۆش دانیشتنی دادگاییکردنەکەی بۆ یەکشەمەی داهاتوو دواخرا.
جوڵانەوەکە باسی نێو دادگەی سلێمانی دەکات، لە دادگەدا هێزێکی یەکێتی بێڕێزیان بەرامبەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و ئەشکەنجەیان دا.
لەسەر بێڕێزی پێکردنەوەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات، چەکدارەکان لەکاتێکدا هێرشیان کردەسەر شاسوار عەبدولواحید کە ناوبراو دروشمی بڕوخێی دەگووتەوە.