پایتەخت

وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە
کورتە

بەهۆی چاکسازی لە ژێرخانی کارەبادا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕونکردنەوە لەسەر کەمبوونەوەی پێدانی کارەبا دەدات

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لەمەودوا پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە و بۆ ماوەیەکی کەمیش دەبڕێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کارەبایی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆسەی چاكسازیی بۆ ژێرخانی کارەبا لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و كۆمپانیای داناگاز بەردەوامە، بۆیە بەرهەمهێنانی گاز بە بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا كەمی كردووە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 800 مێگاوات دابەزیوە و هەندێ جار كارەبا بۆ ماوەیەكی كەم دەبڕێت. 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە ماوەی 2 رۆژی داهاتوودا، هەوڵ دەدرێت ئەم پڕۆسەیە كەمترین كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەبێت.

28 ئەیلوول 2025 14:40 5
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025