دادگەییکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا

شاسوار عەبدولواحید بەمەبەستی دادگەییکردنی لەسەر چەند کەیسێک لە زیندانەوە گواسترایەوە دادگەی سلێمانی
وا بڕیار بوو لەسەر سکاڵای ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس شاسوار عەبجوولواحید دووبارە دادگەیی بکرێتەوە، بەڵام دادگەییەکە دواخرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ ڕایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکە لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانییەوە براوەتە دادگەی سلێمانی بۆ دادگاییکردن لەسەر دۆسیەیەکی نوێ.
شاسوار عەبدولواحید لەسەر سکاڵای 5 رۆژنامەنووس، بە ناوەکانی کەمال رەئوف، سیروان رەشید، محەممەد هەورامیی و دووکەسی دیکە، بە مادەی دووی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەبێ ئاگاداریی خۆی و پارێزەرەکانی، لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانییەوە گواسترابوویەوە دادگەی سلێمانی، بەڵام دواتر دادگەییەکە بۆ ڕۆژی 5ـی تشرینی یەکەمی 2025 دواخرا.
ئەمە لە کاتێکدایە، 21ـی ماگی ڕابردوو، دادگەی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە سێیەمین دانیشتنی دادگەییکردنی شاسوار عەبدولواحید، لەسەر کەیسی شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ سزای 5 مانگ زیندانی بۆ تاوانبار دەرکرا، دواجار سزاکە پەسند کرا و كەم نەكرایەوە.
شاسوار عەبدولواحید بە تۆمەتی هەڕەشەکردن، ناوزڕاندن، دانانی کامێرای نهێنی لە ماڵی شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ، سکاڵای خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند و خۆ دزینەوە لە باج، تۆمەتبار کرابوو.