پایتەخت

هێشتا دەنگی درۆنەکانی شەوی لالەزار لە مێشکماندا دەنگ دەداتەوە

هێشتا دەنگی درۆنەکانی شەوی لالەزار لە مێشکماندا دەنگ دەداتەوە
کورتە

بۆ یەکمجار فێنک ئەحمەد لە سەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ و نهێنی ترسناکی ئەم شەوەی ئاشکرا کرد

فێنک ئەحمەد، بەرپرسی هەڵبژاردنی بەرەی گەل كە لەشەوی رووداوەكەی سەر لالەزاردا لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بوو، بۆیەكەمجار نهێنی رووداوەكە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، زیاتر لە 160 درۆن و دەیان دەبابە و باجەر و زیاتر لە 25 هەزار چەکدار هەڵیانکووتایە سەر ماڵیک لە سلێمانی:

دەقی پۆستەکەی فێنک ئەحمەد:

22ـی ئاب زامیک لەدڵی سلیمانیدا

فینک ئەحمەد
بەکارهێنانی زیاتر لە 160 درۆن و دەیان دەبابە و باجەر و زیاتر لە 25 هەزار چەکدار بۆ سەر ماڵێک لەناوەڕاستی شاری سلێمانی کە خاوەن دراوسیێ بوون و پڕ لە دانیشتووان ناو دەنرێت کێشەی خێزانی.


 لەشەوی 22ـی مانگ ئەو شەوەی لەمێژووی ئەم شارەدا وەک پەڵەیەکی ڕەش دەمێنێتەوە بەناوچەوانی بکەرانییەوە بەدەیان گەنجی جوان شەهیدکران و زیاتر لە  160 کەس دەستگیرکران کە تا ئێستاش لەزیندانن، شەوی 22ـی مانگ ئەوانەی لە لالەزار بوون و سلێمانیش کارەساتبارترین شەویان بەڕێکرد، خەڵکی ئەم شارە و هەموومان باش دەمانزانی ئەو شەڕەی کرا نابەرابەر بوو ئەو هێزانەی هێنرابوون لەوی کۆ کرابوونەوە سەدان ئەوەندەی ژمارەی هاوڕێکانمان بوون بەڵام بەغیرەتی و باوەڕی تەواوی هاوڕێکانمان بوو کە چاونەترسانە رووبەڕووی غەدر و ناعەدالەتی  بوونەوە گەورەترین داستانیان تۆمارکرد لە دوای هەشتی تەمووز.


کەسمان لەیەکێتی لەسەر شەڕی خێزانی ئامۆزا و پورزا دەرنەکراین بەڵکو هەمووان لەسەر هەڵوێستمان دەرکراین لەبەرامبەر بەرهەڵستی ئەو رەوتی گۆڕانکاریانە  کە بەپێویستمان دەزانی بو ئەو قۆناغەی یەکێتی بیر و باوەڕێکی تەواو جیاواز بووین، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی کودەتای 8ـی  تەمووزیان کرد ئەم بۆچوونە جیاوازەیان پێ قبووڵ نەکرا هەر زوو کەوتنە دژایەتی و دەرکردنیان تەنانەت نانی ئەوانەشیان دەبڕی کە لێمان نزیک بوونایە هەڵمەتی ترس و تۆقاندن و دەستگیرکردنیان دەست پێکرد. 


هەرچەند دۆخەکە سەختە ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاری دایە، 22ـی ئابیش بەشێکە لە پیلانی ئیقلیمی و وەک بەرهەڵستی گورانکاریەکانی ناوچەکە، بەڵام  ئەم رەوتە ئەم فکرە بۆ گۆڕانکاری لەژیان و داهاتووی ناوچەکە بەردەوام دەبێت هەر ناوێکی تری بۆ بدۆزنەوە بیانەوێت پەردەپۆشی رووداوەکانی 22ـی ئاب پێبکەن سەرکەوتوو نابێت هێشتا دەنگی درۆنەکانی ئەوشەوە لە مێشکماندا دەنگ دەداتەوە، وێنەی  هاوڕێکانمان کەکەلەپچە کرابوە دەستیان لییان ئەدان و سوکایەتیان پیدەکرا لەبەرچاومان لەزەویدا پاڵیان دەخستن و شەقیان لێ دەدان ئەوکاتەی دەستگیرکرابوون سەدان جار وەک فیلم لەخەیاڵماندا دووبارە و دەبارە دەبێتەوە.


 ئەوانەی لەو ڕۆژە شوومەدا شەهید کران و ئەوانەی دەسگیرکران تاوانیان ئەوەبوو بۆچوون و سیاسەتێکی جیاوازتریان دەویست لەوەی کە ئێستا لەم شارەدا و لەم زۆنەدا پەیرەو دەکرێت، 22ـی ئاب کە ژمارەی دەبابە و باجەرەکانم بینی بەو چەکدارانەم گووت، کە دەستگیریان کردبووین ئەمانەتان هەموو بۆ ئێمە هێنابوو ئەو کاتە زانیم کاک لاهور و هاوڕێکانم چەند مەزنن رووبەڕووی چی بونەتەوە، 22ـی ئاب پەڵەیەکی ڕەشە لەمێژووی ئەم شارەدا تۆمار کراوە و هیچ ناو پاساوێک پەردەپۆش ناکرێت و له هزر و خەیاڵی خەڵدا ناسڕێتەوە.

28 ئەیلوول 2025 11:32 116
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025