هەرکەسێک لە گۆڕستان زبڵ فڕێ بدات سزای دارایی دەدرێت

چەندین ساڵە هاووڵاتییان زبڵ و خاشاک لە نێو گۆڕستانی بەحرکە فڕێ دەدەن
چەندین ساڵە هاووڵاتییان زبڵ و خاشاک لە نێو گۆڕستانی بەحرکە فڕێ دەدەن و شارەوانی بەحرکەش سزای ئەو کەسانە دەدات.
ئەمڕۆ شەممە مەموند عەبدولوەهاب، سەرۆکی شارەوانی بەحرکە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هاووڵاتییان زبڵ و خاشاکی نێو ماڵ و باڵەخانەکان لە نێو و دەرەوەی گۆڕاستان فڕێ دەدەن و شوێنەکە پیس دەکەن یاخود دەیسووتێنن.
بەگووتەی سەرۆکی شارەوانی بەحرکە، ئەمڕۆ هەڵمەتی پاککردنەوەی گۆڕستان ئەمجامدراوە و تا چەند ڕۆژ دیکە بەردەوام دەبێت.
لەبارەی دانانی کامێرا گووتی: "لە گۆڕاستان کامێرا دادەنێن و لەم رێگەوە چاودێری شوێنەکە دەکەین، ئەو کەسانەی پابەند نابن سزا دەدرێن".
جۆری سزای کەسەکان دیاری دەکات، ئەگەر هاتوو بسەرپێچیکار بە شێوەی کامێرا وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی گیرابێت ئەوا ئۆتۆمبێلەکەی دەستیبەسەردا دەگیرێت تا سزای یاسایی دەدرێت.
لەمبارەیەوە جەختی لەوەشکردەوە، سزای دارایی بەگوێرە خۆڵ ڕشتنەکەیە لە 50 هەزارەوە دەستپێدەکات بۆ 10 ملیۆن.