کیشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ چارەسەر دەکرێت

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت کیشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ چارەسەر دەکرێت
بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی سنووری چه‌مچه‌ماڵ بڕی 114 ملیار دیناره تەرخانکراوە.
ئەمڕۆ شەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، كاركردن له گه‌وره پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په و چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و لە ئێستادا به ڕێژه‌ی زیاتر له 20%ـی كاره‌كانی ته‌واو كراون، بڕیارە له ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بكرێن.
شایەنی باسە، پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په و چه‌مچه‌ماڵ، یه‌كێكه له گه‌وره پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئاوی خواردنه‌وه‌دا.
هاوکات، به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی له‌مێژینه‌ی كه‌مئاوی له چه‌مچه‌ماڵ و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی سنووره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە، گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه 114 ملیار دیناره و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت.
ئاشکرای دەکات، پڕۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مێنانی 81,600 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە ڕۆژێکدا و سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی ڕزگاری و ئاغجەلەر و دەیان گوندی دەڤەرەکە لە قۆناغی یەکەم لێی سوودمەند دەبن.