هیوادارین مووچە نەبێتەوە هەواڵی بەپەلە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق چارەنووسی مووچەی مانگەکانی مووچەخۆران دەخاتەڕوو
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق چارەنووسی مووچەی مانگەکانی مووچەخۆران دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای راگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوت هەنگاوێکی دروستە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا هەیە، بەهیواین هەردوو حکومەت گرفت دروست نەکەن بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
دارا سێکانیانی چارەنووسی مووچەی 6 مانگی داهاتوو دەخاتەڕوو، هەنگاوە دروستەکە نەفەوتانی مووچەیە ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت مووچە نافەوتێت چونکە بەگوێرەی یاسا کیشەی مووچە چارەسەر بووە.
جەختی لەوەکردەوە، هیوادارین هەواڵی پێدانی مووچە نەبێتەوە هەواڵی بەپەلە و موژدە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەبێت پلە بەرزکردنەوە و دامەزراندن بێتەوە ئارا.
لە وەڵامی پرسیاری هەڵبژاردن کیشە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست دەکات گووتی: "مووچەی فەرمانبەران گرێ نەدراوە بە حکومەتێکی دیاریکراو بە دامودەزگا حکومییەکان چونکە یاسا و دەستوور گرەنتین بۆ مووچە".