کێشەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە خێزانی ناودەبردرێت

ئەندامێکی بنەماڵەی تاڵەبانی لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتووەتە دەنگ و دەڵێت
دوای 35 ڕۆژ ئەندامێکی بنەماڵەی تاڵەبانی لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتووەتە دەنگ و دەڵێت: "کێشەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی خێزانییە".
ئەمڕۆ شەممە ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی بنەماڵەی تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار ڕایگەیاند، بافڵ كوڕی خاڵی خۆشه‌ویستمه و نزیكترین كه‌سە بۆ من له گۆشت و خوێنه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان بافڵ و لاهور ڕوویاندا، لێتان ناشارمه‌وه ئازارمان چه‌شت به هۆیانه‌وه.
ئاڵا تاڵەبانی کێشەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە خێزانی ناو دەبات و دەڵێت: "كێشه‌ی خێزانیین و هه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانیش باڵای كێشا بۆ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی، بڕیاردان له‌سه‌ری قورس ده‌بێت".
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکە گووتی: "له‌م قه‌یرانه‌ی له‌م دواییه‌دا له نێوان بافڵ و لاهور ڕوویدا، نه‌متوانی ته‌نها سه‌یركه‌ر بم، له‌به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندیم كرد و چاوم به كاك بافڵ كه‌وتوو و توانیم ببم به كاره‌كته‌رێكی ئه‌رێنی".
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی هەردوولا جەختی لەوەکردەوە، هیواخوازم له زووترین كاتدا، ئه‌م بابه‌تانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بڕوات، چونكه من به‌لامه‌وه گرنگه پارێزگاری له میراتی مام جه‌لال بكه‌م.