پایتەخت

سوودانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجامدا

سوودانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجامدا
کورتە

سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجامدا

محەممەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجامدا.

 

ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سوودانی،  پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەر یەک لە؛ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدا.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکاندا پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردە و هێزە کوردییەکان دەربڕی کە بەشداربوون لە گەیشتن بە ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی بەرهەم هێنراو لە هەرێم و ڕادەستکردنی داهاتەکەی بۆ خەزێنەی ناوەندی.

 

جەختیش لەوەکرایەوە، پابەندبوونیان بە پاڵپشتیکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق لە هەموو شوێنێک و یەکخستنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، کە بووە هۆی ڕێککەوتنەکە بەپێی بڕگەکانی دەستوور و یاسای بودجە.

 

هەر لە پەیوەندییەکاندا ئەوەش هاتووە، لەسەر پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان لە عێراق، بەو پێیەی بزوێنەری سەرەکییە بۆ دروستکردنی گەشەسەندنی هەمەلایەن لە وڵات و هێنانەدی گۆڕانکاریی چۆنایەتی لە ئابووری عێراقدا.

27 ئەیلوول 2025 18:05 87
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025