ڕێگری لە کرانەوەی هەفتە بازاڕ دەکرێت

بەهۆی پیسکردنی سیمای شار قائمقامیەتی قەزای ڕانیە هۆشداری لە داخستنی هەفتە بازاڕ دەدات
ئەو کەسانەی لە هەفتە بازاڕی شاری ڕانیە کاردەکەن و پاشماوە لەدوای خۆیانەوە بەجێدەێڵن، قائمقامیەتی ڕانیە هۆشداری تووند دەدات و دەڵێت: " رێگەنادەین لە بوونی هەفتە بازار".
ئەمڕۆ شەممە قائمقامیەتی قەزای ڕانیە لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، ڕێگەپێدراو نییە پیشەوەرانی هەفتە بازاری ڕۆژانی هەینی ڕانیە سیمای شار ناشرین بکەن ئاگادارییان دەکەینەوە کە بایەخ بە پاککردنەوەی شوێنکارەکانیان بدەن.
دووپاتیکردەوە، لەکاتی تەواوبوونی کارەکانیان سەرجەم پاشماوەی خۆیان کۆبکەنەوە و لە کیسی نایلۆندا لە شوێنێک کۆبکرێتەوە کە شارەوانی بۆیان دیاری دەکات.
جێگەی باسە، لە ڕابردوودا زۆرترین هاوکاری و ئاسانکاری کراوە بۆ هاووڵاتییان کاری خۆیان بکەن، بەڵام ڕێپێدراو نییە سیمایی شار ناشرین بکرێت بەهۆی کەمتەرخەمی پیشەوەران ژینگەی شارەکەمان ناشرین بکرێت.
قائمقامیەتی قەزای ڕانیە لەبارەی گرتنەبەری رێکاری یاسایی گووتی: "هەر کەسێک پابەند نەبێت ناچار دەبین کە هیچ شوێنێکیان بۆ دابین نەکەین و رێگەنادەین لە بوونی هەفتە بازار لە ناوەوەی سنووری شارەوانی ڕانیە".