پایتەخت

ئاوی خاوێن دەگاتە ماڵان

ئاوی خاوێن دەگاتە ماڵان
کورتە

وەزارەتی شارەوانی موژدەی گەیشتنی ئاوی پاک بە ماڵان دەدات

کێشەی کەم ئاوی نزیکەی 70 گوندی سنووری قوشتەپە چارەسەر دەکرێت و ئاوی پاکیان پێ دەگات.

 

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو یەکەم قۆناغی تاقیکردنەوەی پەمپەکان لە بەشی وەرگرتنی ئاویپڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کەوتووەتەکار.

 

جێگەی باسە، بە کارکەوتنی ئەم قۆناغە، لە ماوەی نزیکەی سێ هەفتەی داهاتوودا ئاوی خاوێن دەگاتە قەزای قوشتەپە.

 

وەزارەتی شارەوانی ئاماژە بەوە دەکات، گرفتی کەمئاوی لە قەزای قوشتەپە، ناحیەی بێستانە و نزیکەی حەفتا گوندی سنوورەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر دەبێت.

 

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە کۆی گشتیی گوژمەکەی 211 ملیار دینارە. 

 

شایەنی باسە، بە تەواوکردنی پڕۆژەکە، گرفتی کەمئاوی لە قەزای قوشتەپە، ناحیەی بێستانە و نزیکەی 70 گوندی سنوورەکە چارەسەر دەبێت.

26 ئەیلوول 2025 22:47 116
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025