کارەبای سلێمانی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی دوو گەڕەک هاتە دەنگ

کێشەی دوو گەڕەکەی شاری سلێمانی چارەسەر دەکرێت
دوای ئەوەی دوو گەڕەک لە شاری سلێمانی کێشەی بچڕانی کارەبایان هەبوو، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ هەینی بەرێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکەکانی راپەڕێن و قولەرەیسی دەکەینەوە کە دەکەونە سەر فیدەرەکانی 330 و 331 و 332 و 333 و 334 بەهۆی تەقینی کێبڵێک لە ویستگەی گۆڕینی کارەبای هەڵگورد کارەبایان نییە.
بەگووتەی کارەبای سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەم دووگەڕەکە، لە ئێستادا تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەر کردنی کێشەکەن.