دوو هاوڵاتی ڕێگەیان لێ ونبووە

بەرگری شارستانی سۆران زانیاری لەسەر ئەو دوو هاووڵاتییەی ڕێگەیان لێ ونبووە بڵاودەکاتەوە
بەرگری شارستانی سۆران بەهۆی ئەوەی دوو هاووڵاتیی گیرییان خواردووە لە چیای هەڵگورد ژمارەیەک تیمیان ڕەوانەی شوێنەکە کرد.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، هەر ئێستا لەلایەن ژووری کۆنتڕۆڵی 104 پاڕێزگای هەولێر ئاگادارکراینەوە کەوا دوو هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب لە چیای هەڵگۆرد بە پیادە ڕەوی ڕێگایان ونکردووە.
بەرێوەبەرایەتییەکە جەختیش لەوەدەکاتەوە، هاووڵاتییەکان داوای هاوکاری لەتیمەکانمان دەکەن.
جێگەی باسە، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیمان کاروان میدراودەلی سێ تیمی لە سنوری بەشی بەرگری شارستانی قەزای چۆمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانی سۆراندا هاتووە، لەزانیاری زیاتری ڕووداوەکە ئاگادارتان دەکەینەوە.