پایتەخت

کۆمانیای سۆمۆ کاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد

کۆمانیای سۆمۆ کاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد
کورتە

سبەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دووبارە دەستپێدەکاتەوە

دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی کاتژمێر 6ـی بەیانی دووبارە هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

 

ئەمڕۆ هەینی عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی وادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی کاتژمێر 6ـی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و تێچووی هەر بەرمیلێکیش بۆ کۆمپانیاکان بە 16 دۆلار دیاریکراوە.

 

 لەبارەی بڕی ئەو نەوتەی بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابینکراوە گووتی: "سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان 50 هەزار بەرمیل بۆ نێوخۆ بەکاردەهێنێت". 

 

جێگەی باسە، دانوستاندنەکان لەبارەی نەوت زیاتر لە 30 مانگیان خایاند و کۆمپانیاکانی نەوت چاوەڕێی ئەم رێککەوتنە بوون و ئەورووپاش بۆ جێگرەوەی نەوتی رووسیا پێویستی بەم نەوتەیە.

 

 بەگووتەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، پارەی نەوت دەخرێتە سەر هەژماری عێراق لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا.

 

شایەنی باسە، بەفەرمی لە 24ـی ئاداری 2023وە لەلایەن دادگەی نێودەوڵەتی پاریسەوە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیرا.

26 ئەیلوول 2025 18:17 32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025