پایتەخت

پەیامی بەریتانیا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت

پەیامی بەریتانیا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت
کورتە

بەریتانیا نوێترین پەیمای خۆی لەسەر ڕێککەوتنەکەی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیاند

کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ هەینی کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر بڵاویکردەوە، پێشوازی لەو رێککەوتنە مێژووییەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی تورکیا-عێراق.

 

شایەنی باسە، ئەو رێککەوتنە هەنگاوێکی باشە بۆ بەهێزکردنی وەبەرهێنان و دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هەموو خەڵکی عێراق.

 

کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا دووپاتیکردەوە، ئێمە هەوڵەکانی بەغدا و هەولێر بەرزدەنرخێنین کە لەڕێگەی دیالۆگەوە گەیشتن بەم رێککەوتنە.

26 ئەیلوول 2025 17:54 35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025