پایتەخت

پەیامی ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنەکەی هەرێم و عێراق ڕاگەیەندرا

پەیامی ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنەکەی هەرێم و عێراق ڕاگەیەندرا
کورتە

ئەمریکا پەیامی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی بەفەرمی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و عێراق ڕاگەیەندرا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ هەینی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دووبارە کردنەوەی بۆرى نه‌وتى عێراق - توركیا پێشوازى ده‌كه‌ین له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى_كوردستان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى عێراق و توركیا.

بەگووتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕێككه‌وتنێك كه‌ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاسانكارى بۆ كراوه‌ و سوودى به‌رجه‌سته‌ بۆ هه‌ردوو لایه‌نى. 

دوێنێ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بلاتفۆڕمی ئێکس بەفەرمی، ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند.

26 ئەیلوول 2025 15:47 39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025