پایتەخت

ناسنامەی بکوژی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ئاشکراکرا

ناسنامەی بکوژی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ئاشکراکرا
کورتە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناسنامەی ئەو کەسەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەمی کوشت ئاشکرا دەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناسنامەی تۆمەتباری کوشتنەکەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی دیاری قەزای کفری ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ هەینی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، 22ـی ئەیلولی 2025 لەگوندی ئۆمەربلی قەزای کفری هاووڵاتی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم دەکوژرێت، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان  لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردیان دەستپێکرد.

زانیاری نوێ لەسەر کوژرانەکەی دەخاتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بکوژ چووەتە باخی قوربانییەکە و چاوەڕوانی کردووە و دوای گەیشتنی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم بەفیشەکێکی چەکی جۆری دەمانچە دەیکوژێت و دواتر بکوژ ئۆتۆمبێل و موبایلی کوژراو دەبات و لە شوێنی تاوان هەڵدێت.

دەزگای ئاسایش باسی شوێنی تۆمەتبار دەکات، لەڕێگەی ناحیەی سلێمان بەگ دەچێتە بەغداد و لەناوچەی دۆرە لەماڵێک خۆی حەشار دەدات.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، دواتر توانرا لە 23ـی 9ـی 2025، لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەهەماهەنگی و زانيارى دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر بکرێت.

لەبارەی ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار گووتی: “تۆمەتبار بەڕەگەز عەرەبە و تەمەنی 22 ساڵە ناوی عەبدولعەزیزجاسم مەحموود دوای ڕادەستکردنی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان لەدەزگای ئاسایشی هەرێم دانی بەتاوانەکەیدا ناوە”.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیڕاوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە

26 ئەیلوول 2025 14:53 172
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025