هەژماری من نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکردنی ملیۆنێک مووچەخۆر

ئاماری بەشداربووانی هاووڵاتییانی هەرێم لە پرۆژەی هەژماری من ئاشکرا کرا
پڕۆژەی هەژماری من نزیک دەبێتەوە تۆمارە پێوانەییەکەی تۆمارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆژەی هەژماری من بڵاویکردەوە، پڕۆژەکەمان بە نەگۆڕی ماوەتەوە لەوەی هاووڵاتی سەرپشکە لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆی، هەروەها ڕێگە نادات بانکی سزادراو بەشداری لە پڕۆژەکە بکات.
بەگووتەی پڕۆژەکە، بانکە بەشداربووەکان هاندەدرێن خزمەتگوزارییەکانیان زیاد بکەن و لقی بانکەکانیان و ناونیشانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان زیاد بکەن.
زانیاری نوێ دەخاتەڕوو، ئەوەی لە پرۆژەی"هەژماری من"گۆڕانکاری بەسەرهاتووە ئەوەیە، ژمارەی بەشداربووانی پڕۆژەکە ڕۆژ بە ڕۆژ نزیک دەبێتەوە لە ناونووسکردنی یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە سیستەمێکی بانکی مۆدێرن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانیکردن بۆ هاووڵاتییان پرۆژەی "هەژماری من"ـی ڕاگەیاند.