ئەمریکا دەیەوێت بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان زیاد بکات

وەزیری وزەی ئەمریکا هۆکاری خواستی وڵاتەکەی لەسەر زیادکردنی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات
وەزیری وزەی ئەمریکا لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان پەیامی دۆناڵد ترەمپ دەگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دووپاتیکردەوە، ئەجێندای سەرۆکی ئەمریکا ئەوەیە کە تێچووەکان کەم بکاتەوە وزەی زیاتر و بارودۆخی هەمووان باشتر بکات، ئەو كاتەش کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بوو توانیم چاوم پێی بکەوێت.
بەگووتەی وەزیری وزەی ئەمریکا، هەرێمی کوردستان یەدەگێکی زۆری هەیە و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەوێن بۆیە پێمان خۆشە بەرهەمهێنان لە نهوت و غازی كوردستان زیاتر بکەین.
هۆکاری زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات، ئەمریکا دهیهوێت بەرهەمهێنانی وزە لە جیهاندا زیاد بکات.
کریس ڕایت جەختی لەوەکردەوە، گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت و گازی سروشتییە لە جیهاندا، بەڵام جێگەی دڵخۆشییە لەگەڵ وڵاتانی دیکە هاوکار بن بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غازی زیاتر.