واده‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان ئاشكرا بوو

دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت و هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر نه‌وتی بۆ دانراوه
وا بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێبكات و له‌مباره‌یه‌وه‌ش زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، بڕیاره دراوه له 1 تا 5ـی تشرینی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان ده‌ست پێبكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕێكی یه‌كجار زۆری نه‌وت ئاماده كراوه و پلانێكی ورد و باش له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر نه‌وتی بۆ دانراوه و به نرخێكی گونجاو كه 105 هه‌زار دیناره به هاووڵاتییان ده‌فرۆشرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوبه‌شی لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌كانی ئه‌م پرسه نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كات.