جووتیاران 3 تۆن بنه‌تۆی گه‌نمیان وه‌رگرت

بنه‌تۆی گه‌نم به نیوه‌ی نرخ ده‌درێته جووتیاران و ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی نیشاندا وه‌ك هه‌میشه یارمه‌تی و پاڵپشتی پێشكه‌شی جووتیارانی كوردستان بكات و له نوێترین بڕیاریدا 3 تۆن بنه‌تۆی گه‌نم ده‌داته جووتیاران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێمن سه‌ید موڕاد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 3 هه‌زار و 254 تۆن بنه‌تۆی گه‌نم بداته جووتیاران و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانێكی وردی داناوه و له پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافدا هاوكاری پێشكه‌شی جووتیاران ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد، نرخی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م بنه‌تۆیانه 950 دیناره به‌ڵام حكومه‌ت به 450 دینار و به نیوه‌ی نرخ به جووتیارانی ده‌دات.