پایتەخت

120 ملیار دینار ڕەوانەی بەغدا کرا

120 ملیار دینار ڕەوانەی بەغدا کرا
کورتە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 7 خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تەممووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند،  داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 7ـی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.


ئەمە لە کاتێدایە، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ڕەچاوکردنی ئەو ڕاپۆرتەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی بۆی ناردبوون، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا، بەڵام بە مەرجی رادەستكردنی بڕی 120 ملیار دیناری داهاتە نانەوتییەكان.

25 ئەیلوول 2025 13:06 10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025