دەست بە ئاوەوە بگرن

پڕۆژەی ئاوی خاس داوایەک ئاڕاستەی دانیشتووانی قەزای قەڵادزێ دەکات
ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە و پڕۆژەی ئاوی خاسیش داوایەک ئاڕاستەی دانیشتووانی قەزای قەڵادزێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆژەی ئاوی خاس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە هاوشاریانی قەڵادزێ ڕادەگەیەنین، بەهۆێ گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک و دابەزینی ڕێژەیەکی زۆری ئاوی زێی بچووک لە ئێستادا پێدانی ئاو بە هاوشاریان کەمکراوەتەوە.
داوایەکی گرنگ ئاراستەی خەڵک دەکات، هەر هاوشاریەکی دڵسۆز دەتوانێ هاوکار بێت بە کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی ئاو لە ماڵەکانیان بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوام بین لە پێدانی ئاو.
بەگووتەی پڕۆژەکە، لە ئێستادا کارمەندانی پڕۆژە لە شەو و ڕۆژێکدا 18 کاتتژمێر کاردەکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئاوی پێویست بۆ شار دابین بکەن.
پرۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ رۆژانە 31 ھەزار مەتر سێجا ئاوی پاک بۆ نزیكەی 90 ھەزار هاوبەشی ئاو لە قەزای قەڵادزێ دابین دەكات.