پایتەخت

وەزیری دارایی ڕاسپێردرا تا بڕی 120 ملیار دینار ڕادەستی بەغدا بکات

وەزیری دارایی ڕاسپێردرا تا بڕی 120 ملیار دینار ڕادەستی بەغدا بکات
کورتە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم وەزیری دارایی ڕاسپارد تا بە زووترین کات بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات

بۆ گەیشتنی مووچەی مانگی 7ــی مووچەخۆران، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاوات شێخ جەنابی ڕاسپاردووە بۆ ڕادەستکردنی بڕی 120 ملیار دینار بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەنجوومەن جارێکی تر ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە بە پشتبەستن بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵ و یاسای بودجەی گشتی فیدڕال و بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی وەک لە دوا یاداشتی یاسایی شاندی دانووستانکاری هەرێم هاتووە و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ کراوە.

سەرۆکوەرزیرانی هەرێم دڵنیایی هاووڵاتییان دەکاتەوە، کە لە هەمان کاتدا وەزیری دارایی و ئابووریمان ڕاسپارد بە زووترین کات بڕی 120 ملیار دیناری دیکە، وەک بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی بۆ مانگی تەمووزی ساڵی 2025 بخەنە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.

لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بەهیوای ئەوەی پەلە بکرێت لەسەر یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داهاتی نانەوتی بە ڕێکكەوتنێکی هاوبەشیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ.

ڕوونیکردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەییمان نیشان دا بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئەو لێژنە وەزارییە شەش کەسییەی، کە بۆ بابەتی داهاتە نانەوتیەکان لە بەغدا پێکهێنراوە.

24 ئەیلوول 2025 17:27 35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025