چاوەڕوان دەکرێت مووچەی مانگی 8 و مانگەکانی دیکەش خەرج بکرێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێم جەختی لە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاب و مانگەکانی دیکەشی لەلایەن بەغداوە کردەوە
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 7ــی دا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لێرە بەدواوە، مووچەی مانگی ئاب خەرج بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئایشکرای کرد، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد و ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات، بە پەسەندکردنی ڕێكکەوتننامەی سێ قۆڵیی و خەرجکردنی مووچەی هەرێم بۆ مانگی تەمموزی ساڵی 2025.
بەگووتەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وا چاوەڕوان دەکرێت لێرە بەدواوە مووچەی مانگی ئاب و مانگەکانی دیکەش بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
سەبارەت بە ئامادەیی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوەکرد، وەک هەمیشە ئامادەیی خۆی دووپات کردەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر جێبەجێکردنی پابەندیەکانی خۆی لە پێناوی دابینکردنی مووچە وشایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.