چەند کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەکبەر حاجی رۆستەم دەستگیرکران

دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دواجار توانرا دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەکبەر حاجی رۆستەم دەستگیربکرێن کە هەوڵی تۆمەتبار ویستویەتی چوونە دەرەوەی عێراقیان داوە
دوای کوژرانی ئەکبەری حاجی رۆستەم دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە بەغدا دەستگیرکران.
ئەمڕۆ چورشەممە، سەرچاوەیەک لە کەسوکاری ئەکبەر حاجی رۆستەم ڕایگەیاند، دوو هاووڵاتیی بە ڕەگەز عەرەب بە تۆمەتی کوشتی ئەکبەری حاجی رۆستەم، کەسایەتی دیاری گەرمیان و باوکی 24 منداڵ لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیر کراون.
یەکێک لەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراوە، ئەو کەسە بووە کە ئۆتۆمبێلەکەی ئەکبەری حاجی رۆستەمی بردووە و لە بەغدا فرۆشتوویەتی.
ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە حاڵەتێکی کوشتن لە گوندی ئۆمەربل سەر بە ناحییەی سەرقەڵا ئاگادار کرانەوە، دەست بەجێ مەفرەزەکانیان چوونە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت هاووڵاتیی (ئەکبەر رۆستەم محەممەد) ناسراو بە ئەکبەر حاجی رۆستەم، لەدایکبووی 1955 لە نێو زەوییە کشتووکاڵییەکەی خۆی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە و مۆبایل و ئۆتۆمبێلەکەشی بردراوە.