پایتەخت

کەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە؟

کەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە؟
کورتە

ڕێكکەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کراوە

دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕاگرتنی نەوت و هەوڵی سەرۆکوەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دواجار وادەیەک دیاریکرا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ڕێكکەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کراوە.

 

زانیاری لەسەر ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکە ئاشکرا دەکات، ڕێککەوتنەکە لەسەر گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکانە و هەر کێشەیەکیش ڕووبدات لەسەر داوای کۆمپانیاکان دەبێت بۆ چارەسەکردنی بچێتە بەردەم دادگەی نێودەوڵەتی پاریس.

 

جەختی لەوەکردەوە، لە جیاتی پێدانی 16 دۆلار بە کۆمپانیا نەوتییەکان لەبەرامبەر بەرهەمهێنانی نەوت و گواستنەوە کۆمپانیاکان نەوت وەردەگرن.

 

باسی لەوەکرد، هەرێم بە نزیکەی 230 هەزار بەرمیل ڕادەستی بەغدا دەکات و لەم بڕەیە 50 هەزار بەرمیل ڕەوانەی هەرێم دەکرێتەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، کۆمپانیای سۆمۆ 180 هەزار بەرمیل ڕەوانەی بەندەری جەیهان دەکات.

 

لەبارەی وادەی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕوونیکردەوە، هەفتەی داهاتوو کە سەرەتای مانگی 10 دەکات نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێتەوە.

23 ئەیلوول 2025 18:43 75
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025