پایتەخت

مەرجی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی 7 ئاشکرا کرا

مەرجی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی 7 ئاشکرا کرا
کورتە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە مەرج مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە مەرج مووچەی مانگی 7ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات و پایتەخت میدیا مەرجی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەڵام مەرجی هەیە.

 

شێروان دووبەردانی مەرجی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات، دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار بۆ حکومەتی عێراق ڕەوانە بکات.

 

لەبارەی وادەی هاتنی مووچە گووتی: "پێم وایە هەفتەی داهاتوو مووچە ڕەوانە بکات، چونکە عێراق هەتا مووچەی فەرمانبەرانی خۆی نەدا، مووچە ڕەوانەی هەرێم ناکات".

 

لەم ساڵدا عێراق تەنیا مووچەی 6 مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق هەموو مانگێک مووچەی مووچەخۆرانی فەرمانبەرانی دابەش دەکات.

23 ئەیلوول 2025 17:36 421
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025