پایتەخت

پەیامی مەسرور بارزانی لەسەر کوژرانی ئەکبەر حاجی رۆستەم

پەیامی مەسرور بارزانی لەسەر کوژرانی ئەکبەر حاجی رۆستەم
کورتە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەکبەر حاجی رۆستەم دەکات و داوای لێکۆڵێنەوە لە کەیسەکە دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەکبەر حاجی رۆستەم کرد و بە توندترین شێوەش سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی کرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەسرور بارزانی: 

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی گەرمیان (ئەکبەر حاجی ڕۆستەم) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم و بە توندترین شێوەش سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی دەکەم. دەبێت دامودەزگاکانی دەڤەرەکە بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی پێویست بۆ دۆزینەی تاوانباران بکەن و ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.


خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

23 ئەیلوول 2025 11:48 58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025