پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت

دوای زیاتر لە سێ مانگ ئەمڕۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشت
دوای زیاتر لە سێ مانگ ئەمڕۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشت، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر وادەی دابەشکردنەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە هێمن سەید موراد، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پارەی گەنم گەیشتووە و بەڵام تا ئێستا ڕەوانەی بانک نەکراوە لەم یەک دوو ڕۆژەش ڕەوانە دەکرێت.
وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران ئاشکرا دەکات، ئەگەری هەیە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو شایستە دارییەکان دابەش بکرێت.
باسی لەوەشکرد، بڕی 57 ملیار گەیشتووە، 20 ملیاری بۆ هەولێرە و 25 ملیاریش بۆ سلێمانییە و 12 ملیاریش بۆ دهۆک تەرخانکراوە.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەو جووتیارانەی زووتر گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە و زووتر پارە وەردەگرن، بەڵام ساڵانە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕێنمایی جۆراو جۆر دەردەکات کە هیچیان لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نییە.
هێمن سەید موراد دووپاتیکردەوە، شایستە دارییەکانی هەرێمی کوردستان پیویستی بە 300 ملیارە و ئەوەی ئێستا تەنیا قۆناغی یەکەمی ناردنی پارەکەیە.
لەبارەی ئاگادارکردنەوەی جووتیاران گووتی: "ناوی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر بڵاودەکرێتەوە چەکیان پێدەدرێت".