پایتەخت

ئەمڕۆ بە یەکەم ڕۆژی پایز دیاریکرا

ئەمڕۆ بە یەکەم ڕۆژی پایز دیاریکرا
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆی وەک یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز ڕاگەیاند

دوابەدوای پێشبینی کردنی شارەزایانی کەشناسی بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی  وەرزی پایز، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان وادەکەی بەشێوەیەکی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22ـی 9ـی 2025، دەستپێكی یەکەم ڕۆژی وەرزی پایزە لە رووی فەلەكی بە هاوسەنگبوونی پاییزە لەم ڕۆژەدا ماوەی شەو و ڕۆژ لەنیوە گۆی باكووری زەوی بە تەواوی یەكسان دەبێت.

جەختی لەوەشکردەوە،  بەمەش لە ڕووی فەلەكییەوە 22ـی ئەیلوول دەبێتە یەكەم ڕۆژو دەستپێكی وەرزی پاییز لەنیوە گۆی باكووری زەوی.

دووپاتیکردەوە، بە پێچەوانەوە لەم ڕۆژەدا دەبێتە یەكەم ڕۆژی وەرزی بەهار لەنیوەگۆی باشووری زەوی كە بە هاوسەنگبوونی بەهاریی ناسراوە.

لە کۆتاییدا جەختی لەوەشکردەوە، هۆكاری ئەو جیاوازییە دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تەوەری خولانەوەی زەوی بە خولگەکەی.

22 ئەیلوول 2025 16:53 4
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025