ڕێککەوتنی سێ قۆڵی واژۆ کرا

كۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان شاندی كۆمپانیای نەوتی باكوور و بەرپرسانی هەولێر و بەغدا کۆتاییهات و ڕێككەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کرا.
لە کۆبوونەوەی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی گرنگ واژۆکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی زانیاری تایبەتی پایتەخت میدیا، کەمێک پێش ئێستا ڕێككهوتنی نێوان وهزارهتی سامانه سروشتییهكانی ههرێمی کوردستان، وهزارهتی نهوتی عیراق و كۆمپانیا نهوتییهكان له ههرێم واژۆ كرا.
لەدوای ئەم رێککەوتنە چاوەڕوان دەکرێت، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردە بکرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 25ـی مانگی ئاداری 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک دوای بڕیارێکی دوو رۆژ پێشی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا، دادگەکە لەسەر سکاڵای عێراق لەدژی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنچینەی ئەو بڕیارەش هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا و تورکیا رایگەیاند بەو بڕیارە پابەند دەبێت.