پایتەخت

ترەمپ ناردنی پارە بۆ عێراق ڕادەگرێت

ترەمپ ناردنی پارە بۆ عێراق ڕادەگرێت
کورتە

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی هۆشداری دەدات

جۆو ویڵسن: ترەمپ ناردنی پارە بۆ عێراق ڕادەگرێت 

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی هۆشداری دەدات و دەڵێت؛ چیدیکە دۆناڵد ترەمپ پارە بۆ وڵاتانی عێراق و تونس نانێرێت و ئەم پرۆسەیە ڕادەگرێت. 

ئەمڕۆ یەکشمەممە، جۆو ویڵسن کۆنگرێسمانی ئەمریکی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، عێراق و تونس وا دەزانن دۆناڵد  ترەمپ بەردەوام دەبێت لە  پێدان و ناردنی پارە بۆیان، لە ڕاستیدا ئەوان ڕقیان لە ئێمەیە و ترەمپ بە شێت و گەمژە دەزانن، پێویستە بزانن و هەڵە نەکەن، چونکە چیتر ترەمپ پارەیان بۆ نانێرێت.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژانی پێشووتر زانیاریی ئەوە بڵاو کرایەوە، کە بودجەی خەرجییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2026 گۆڕانکاریی بەرچاوی بەسەردا دێت، هەر ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر ئەو وڵاتانەی کە ئەمریکا لە ڕووی سەربازییەوە پشتیوانییان دەکات، عێراقیش یەک لەو وڵاتانەیە و ساڵانە بودجەیەکی تایبەت لە واشنتۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم وەردەگرێت، پێدەچێت دوای ئەو گۆڕانکارییانە چیتر ئەمریکا پارە بە وەزارەتی بەرگریی عێراق نەدات.

21 ئەیلوول 2025 21:51 203
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025