یەکەم ڕۆژی خوێندنی زانکۆی سلێمانی دیاری دەکرێت

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن قسە دەکات
لە زۆربەی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان خوێندنی ئەمساڵ دەستیپێکردووەتەوە و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی جەخت لە دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی خوێندن دەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە د.یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆ.
لەبارەی وادەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی گووتی: "ئەم هەفتەیە ئەنجوومەن لە نێوان ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە کۆدەبێتەوە و وادەی یەکەم ڕۆژ دیاری دەکات".
باسی لەوەشکرد، ئامانجی سەرەکی لە کۆبوونەوەکە بۆ دیاریکردنی ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنی ئەمساڵە.